په‌نابه‌رێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ناوی "ئه‌رسه‌لان خه‌لیلی" که به هۆی دژایه‌تی له گه‌ل ڕه‌فتاره نامرۆڤانه و نایاسائیهکانی unhcr و بۆ پرۆتێستۆ کردنی که‌مته‌رخه‌می و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی کۆمیساریا پاش 7 ساڵ له تێپه‌ڕبون به‌سه ر دۆخی دۆسیه‌که‌ی دا ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 5 رۆژه له ڕێکه‌وتی 5،08،2006 ڕا که له به‌ر ده‌رگای نوسینگه‌ی کۆمیساریای به‌رزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران unhcr ده‌ستی به چالاکی مانگرتن له خواردنی بێ‌کۆتایی کردووه. "ئه‌رسه‌لان خه‌لیلی" که ساحبی ژن و دو مناڵه خه‌ڵکی شاری کرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و له ئێران کارمه‌ندی هێزی هه‌وایی ئه‌رته‌ش بووه، به‌ڵام به هۆی کورد بوون و پێڕه‌وی کردنی ئایینی ئه‌هلی حه‌ق به‌رده‌وام له ژێر زوڵم و فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی حکومه‌ت و ئیستخباراتی ڕه‌ژیم داببوه وهه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێکراوه که ئه‌گه‌ر نه‌بێت به شیعه ئه‌وان به تۆمه‌تی جاسووسی بۆ کوردان و بێگانه‌کان دادگایی ده‌که‌ن و... له ئاکامی ئه‌م زه‌خت و فشارانه دا ناچار وڵاتی به جێی هێشتووه و ئه‌وه له ساڵی 1999 وه له تورکیا چاوه‌ڕوانی جوابی unhcr و به‌ڵام پاش په‌روه‌نده به‌ستران و دێپۆڕت و گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی جوابی پێویستی وه‌رنه‌گرت و دۆسیه‌کی وه‌گه‌ر نه‌که‌وته‌وه. بۆیه ئیمرۆ هه‌ینی پێنجه‌مین ڕۆژی مانگرتنه‌که‌ی پڕ کرده‌وه. بارودۆخی جه‌سته‌یی "ئه‌رسه‌لان" ورده ورده به‌ره‌و خه‌راپ بوون ده‌ڕوات وشایانی باسه که په‌نابه‌ری ئاماژه بۆکراو ئه‌وه بۆ جاری دوههمه که له سێ مانگی ڕابردوو دا چالاکی له‌م شێوه ئه‌نجام ده‌دات. جاری پێشتر که له مانگی ئاڤریل دا بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ له نووسینگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی شاری وان "İHD" مانی له خواردن گرتبوو، و له‌م کات دا پاش به‌ڵێنی پۆزه‌تیڤی نوێنه‌رانی ی‌و.ئێن و له‌سه‌ر داوای کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ ده‌ستی له مان هه‌ڵگرت به‌ڵام پاش عه‌مه‌ل نه‌کردنی unhcrبه قه‌وڵه‌کانی ناوبراو دیسان ده‌ستی به ئه‌نجامی ئه‌م چالاکیهکردهوه. ئه‌رسه‌لان خه‌لیلی خوازیاری ئه‌وه‌یه که کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان واته "unhcr"چاو خشاندنهوهیهکی مرۆڤانه و یاسایی به‌سه‌ر روانگه‌کانیان سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ر بهێننه‌وه و وه‌کو "مرۆڤ" هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بکات. پێویسته یاساکان و قهرارهکانیکۆنوانسیۆنی 1951ی ژێنێڤ و ه به‌رچاو بگیرێت و به هه‌ر شێوه‌یه‌ک که له ده‌ستی دێت یارمه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه و هه‌مه‌جۆره ی په‌نابه‌ران بدات. بو خۆشی بێ یه‌ک دو جوابی پۆزه‌تیڤی به دۆسیه‌که‌ی بدرێته‌وه ....به‌م بۆنه‌وه ناوبراو جارێکی‌تر داوا له کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێوده‌ڵه‌تیه‌کانی پشتیوانی له مافی په‌نابه‌ران، ڕێکخراوه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ،سازمانه به‌شه‌ر دۆسته‌کان، هێز و پارته‌سیاسیه‌کان و هه‌ر که‌سایه‌تیه‌ک ده‌کات تا هه‌م ده‌نگی به دونیا و شوێنه پێویسته‌کان بگه‌یێن و هه‌م به هه‌ر شێوه که له ده‌ستتان دێت پشتیوانی لێدهڕبڕن. تا ئه‌م ئاکارانه‌ی unhcr به تایبه‌تی دژ به کورد پرۆتێستۆ و ڕیسوا کرێت.