
ئه‌رسه‌لان خه‌لیلی په‌نابه‌ری کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ئیمڕۆ شه‌مۆ، 35 ڕۆژه که له به‌ر ده‌رگای کۆمیساریای به‌رزی پهنابهڕانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری وان له باکووری کوردستان مانی له خواردنی بێ‌کۆتایی گرتووه.
ئه‌رسه‌لان خه‌لیلی که ئیدعا ده‌کات دۆسیه‌ی په‌نابه‌رێتی ئه‌و، عادڵانه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ نه‌کراو و به به‌ڵگه و دۆکیۆمێنتی ئاشکرا مافی خۆی به پێشێلکراو ده‌زانێ، بۆ پڕۆتێستۆ کردنی بڕیاری قه‌بوڵ نه‌کرانی وه‌کو په‌نابه‌ر له لایه‌ن کۆمیساریاوه، ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 35 ڕۆژه که مانی له خواردنی بێ کۆتایی گرتووه، به‌ڵام تاکوو ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م ڕێکخراوه ڕا چوکترین ئاوڕی وێنهدراوهتهوه.
ئه‌رسه‌لان خه‌لیلی خه‌ڵکی کرماشان و پێڕه‌وی ئایینی "ئه‌هلیحه‌ق"ه و کاتێک که له ئێران کارمه‌ندی هێزی ئاسمانی ئه‌رته‌ش بووه به هۆی کورد بوون و پێڕه‌ویی مه‌زهه‌بی ئه‌هلی حه‌ق له لایه‌ن ڕه‌ژیمه‌وه تووشی گوشار و زه‌خت و زۆر بووه و به به‌ڵگه و دۆکیۆمێنتی باوه‌ڕپێکراو، ئازار و زوڵمی ڕه‌ژیم ده‌سه‌لمێنێ، که‌چی به‌رپڕسانی کۆمیساریا به ئاسانی حوکمی ڕه‌د به داخوازیه‌که‌ی ئه‌ویش پاش 7 سال ده‌ده‌ن و به‌م جۆره گیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌ی ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌رسه‌لان ئه‌وه 35 ڕۆژه که نان ناخوات و دۆخی جه‌سته‌یشی له‌وپه‌ڕی خه‌راپی دایه و باس له ئازاری لاق و چاوه‌کانی ده‌کات و جگه له‌مانه زۆر لاواز بووه، که چی به‌رپرسان هیچ ئاوڕێکی وێنادهنهوه و ته‌نانه‌ت داخوازی دیتنی به‌رپرسی شاخه‌ی وانی کۆمیساریاشیان پێ ڕه‌وا نه‌بینیوه.
ئه‌رسه‌لان سه‌ڕه‌ڕای داوای زۆری دۆستان و کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ و بنه‌ماڵه‌ی بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له مان گرتنه‌که‌ی، حازر به‌م کاره نیه و دیسان باس له به‌رده‌وامی چالاکیه‌که‌ی ده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی قه‌ناعه‌ت به کۆمیساریا دێنێت بۆ چاره‌سه‌ڕی و جواب دانه‌وه داخوازیه‌کانی.
به‌م بۆنه دیسان ناوبراو وێڕای سپاس و پێ‌زانین له پارت و ڕێکخراوه و مێدیا کوردیه‌کان که به هاواری هاتوون و له پڕۆپاگه‌نده و گه‌یاندنی ده‌نگی به دونیا دا تێکۆشاون، داوایی دووباره ده‌کات که باشتر ئاوڕی وێبدهن و به هه‌ر شێوه که له ده‌ستیان دێت هاوکاری و یارمه‌تی بکه‌ن.
Naw: Arsalan khalili kerendi
Case num in unhcr:k-2992
ژماره tel بۆ پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ:00905468508156
ژماره فاکسی unhcr ی ئه‌نقه‌ره بۆ ناردنی فاکسی پشتیوانی::00903124412173
تکایه بێ ئاماژه به ئاماده‌که‌ر و سه‌رچاوه، هه‌واڵه‌که بڵاو مه‌که‌نه‌وه: http://manshet.blogfa.com